نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی یەک لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی هەژماری من و ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەش کردنی مووچە دەکرێت، زیاتر لە 60٪ـی مووچەخۆران لە ڕێگەی 'هەژماری من' مووچە وەردەگرن.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، بە پشت بەستن بە دوایین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لەیەک ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆر و سوودمەندان لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمار کراون و بۆ مووچەی ئەم مانگە نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە دواین دابەشکردنی مووچە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی 'هەژماری من' مووچەیان وەرگرت، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم مانگە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، دوو لیستی مووچە بڵاودەکرێنەوە، بە کاش و لەڕێگەی 'هەژماری من'. هەر مووچەخۆرێک فۆرمی هەژماری منی پڕ نەکردبێتەوە ئەم مانگە مووچەی ڕادەگیرێت تا خۆی تۆمار دەکات، کەی فۆرمی پڕکردەوە ئەوکات مووچەی پێدەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، تاوەکو ئێستا دەیان هەزار مووچەخۆر ماون فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین






