
دیمەنی دروستبوونی لافاو لە شێخان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارانبارینەوە، لە قەزای ئاکرێ لافاو لە گەڕەکی شۆڕش دروستبوو، لە نزیک گوندی زنتە بەرد لە بەرزاییەکان هاتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگای ناحیەی دینارتە – ئاکرێ دروستبووە و لە قەزای شێخانیش لافاو ڕوویدا.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بارانبارینە بەلێزمەکەی شەوی ڕابردوو، لافاو لە چەند شوێن و ناوچەیەک دروست بوو، لە گەڕەکی سەرهەڵدان لە قەزای شێخان، ئاو چووەتە ناو زیاتر لە 20 ماڵ، بەهۆیەوە زیانی زۆری بە تەواوی کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکان گەیاندووە و زەرەر بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش گەیشتووە، هاووڵاتیان داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکەن، لێژنەیەکی بەرگری شارستانیی قەزای شێخان زیانەکان و ناوی زیانلێکەوتووان تۆمار دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ موسلیح، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتگوزارییەکی زۆر لە قیڕتاوکردنی شەقامەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆ پێشکەش بە شێخان کراوە، بەڵام هۆکاری سەرەکی لافاوەکە ئەوەیە؛ تەنها لە شەوی ڕابردوو، ڕێژەی 70 ملیم باران باریوە، هاوکات نزمایی ئاستی زەویی گەڕەکی سەرهەڵدان بەراورد بە گەڕەکەکانی دیکە، هۆکارێکی دیکەی دروستبوونی لافاوەکەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی بەشێکی قەزای شێخان لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە حکومەتی فیدڕاڵە، بۆیە قایمقامی قەزای شێخان دەڵێت: "بەپێی دەستوور و یاسا، قەرەبووکردنەوەی زیانی هەموو کارەساتە سروشتییەکان لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕالە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە."
لەلایەکی دیکەوە: دوای بارانبارینە بەخوور و بەهێزەکەی شەوی ڕابردوو، لە قەزای ئاکرێ لافاو لە گەڕەکی شۆڕش دروستبوو، هاوکات لە نزیک گوندی زنتە بەرد لە بەرزاییەکان هاتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگای ناحیەی دینارتە – ئاکرێ دروستبوو و چەند کاتژمێرێک هاتووچۆ لەو ڕێگایە پەکی کەوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە






