هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی چوونی هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریا بۆ ناو حەسەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 30ـی کانوونی دووەمیان خێرا کردووە، کە بە پڕۆسەی جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان و دەستبەکاربوونی پارێزگار و یەکخستنی دامەزراوە سەربازییەکان دەستیپێکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی مەیدانی و زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە حەسەکە و قامیشلۆ و گوندەوارەکانی کۆبانی جێگیر بوون، هاوکات فەرماندە سەربازییەکان بۆ پێکهێنانی سێ لیوای نوێی هاوبەش کۆبوونەوە.
- نورەدین عیسا وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە دەستبەکاربوو، کە ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ ڕێکخستنەوەی تەواوی دامەزراوە فەرمییەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەبینرێت.
لەلایەکی دیکە: شاندێکی ئیدارەی خۆسەر لە حەلەب لەگەڵ بەرپرسان کۆبوونەوە تاوەکوو میکانیزمی یەکخستنی فەرمانگە مەدەنییەکان و دابینکردنی مافە زمانی و پەروەردەییەکانی کورد بە فەرمی تاوتوێ بکەن.
- سەرەڕای ئەم پێشەوچوونانە، هێشتا پرسی گەمارۆی سەر کۆبانی وەک ئاڵنگارییەک ماوەتەوە و لایەنەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ تەواوی کێشەکان بدۆزنەوە.
باکگراوند: لە 30ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا ڕاگەیێنرا. بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەردوولا بڕیاریان داوە شەڕ ڕابگرن و قۆناغ بە قۆناغ هێزە سەربازی و دامەزراوە کارگێڕییەکانیان یەکبخەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






