هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و سێیەم وڵاتە دوای کەنەدا و سعوودیە نەوت هەناردەی ئەمریکا بکات.

ئاماری فەرمی: بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 325 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

- ئەم بڕە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 242 هەزار بەرمیل زیادی کردووە، بەمەش عێراق دوای کەنەدا و سعوودیە بووەتە سێیەم گەورەترین دابینکەری نەوتی خاو بۆ ئەمریکا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتیی هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە نۆ وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، کە کەنەدا بە سێ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە پێشەنگی وڵاتە هەناردەکارەکاندا جێگیر بووە.

- وڵاتانی سعوودیە، مەکسیک و بەرازیل لە ڕیزبەندییەکە دوای عێراق دێن. ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی بە فەرمی بەکاردەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ