هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێرانی تاکسی: هێمای ڕووناککەرەوە لەسەر سندووقی ئۆتۆمبێل دامەنێن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێرانی تاکسی: هێمای ڕووناککەرەوە لەسەر سندووقی ئۆتۆمبێل دامەنێن

تەکسیەک لەکاتی وەستان بۆ سەرنشین

ئاڤا نیوز

هاتووچۆی هەولێر لەسەر دیاردەیەکی نێو شۆفێرانی تاکسی دێتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت، نابێت هێمای ڕووناککەرەوە لەسەر جامی دواوە، جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق دابنرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی هێمای ڕووناکی تاکسیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە، یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایانناوە،

شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی هێمن حەمەدەمین، بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تاکسی، لەمەودوا دەبێت ڕووناککەرەکانیان بەمشێوەیە بێت:

- یەکەم: دەبێت هێمای تاکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل، لە ناوەراستی دەرگای شۆفێر و دەرگای دوای شۆفێر بێت.

- دووەم: دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت، بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت. پێویستە ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و هیچ ڕەنگێکی دیکە قبووڵکراو نییە.

- سێیەم: بەهیچ جۆرێک نابێت هێمای تاکسی لەسەر جامی دواوە، جامی پێشەوە یان لەسەر سندووق دابنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ