لە کاتی گواستنەوەیاندا چەکدارانی داعش هەڕەشەی کوشتن لە پاسەوانانی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گواستنەوەی زیندانییەکان
ئاڤا نیوز
عێراق ژمارەیەکی دیکەی زیندانیانی داعشی لە سووریا وەرگرتەوە، بەشێک لە زیندانییەکان لە کاتی گواستنەوەدا هەڕەشەی کوشتنیان لە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "دوو هەزار و 250 چەکداری داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریاوە گوازراونەتەوە و لە ناوەندە تووندوتۆڵەکاندا بۆ ڕێگری لە مەترسییەکان بەندکراون."
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە، "چەکداران لە کاتی گواستنەوەیاندا بە دەست و پێ بەستراوی هاواریان کردووە، "دەڕۆین و دەتانکوژین،"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی زیندانییەکان لە بەغدا و حلە جێگیر کراون، فەرمانی تووندیش دراوە کە پاسەوانان هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵیاندا نەکەن تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە پشێوی یان دزەکردنێکی ئەمنی بگیریێت. هاوکات ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و 387 زیندانی داعش کردووە، تاوەکو بەپێی یاسا تووندەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادگایی بکرێن و سەرجەم تاوانباران سزای دادپەروەرانەی خۆیان لە ناوخۆی وڵاتدا وەربگرن.
باکگراوند: گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریایە کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەیە دەکات، ئەم گۆڕانکارییانەش دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی هەسەدە لە کەمپی "هۆل" پاشەکشەیان کرد و سوپای سووریا کۆنترۆڵی کەمپەکە و دەوروبەری گرتە دەست.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






