
ئاڤا نیوز
دانیمارک لەبارەی پرسی گرینلاند ڕایدەگەیێنێت کە دەکرێت لەگەڵ واشنتۆن چارەسەری ئەو بابەتە بکرێت بەو بەو مەرجەی ڕێز لە هێڵە سوورەکانی ئەو وڵاتە بگیرێت.
لێدوانی فەرمی: لارس لۆکێ ڕاسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری نووک پایتەختی گرینلاند ڕایگەیاند: دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە گرینلاند دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرێکی باش کە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکەکە و مافی چارەی خۆنووسین بگرێت.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک، دەڵێت: "ئێمە هەر لەسەرەتاوە بە ڕوونی ئەوەمان ڕاگەیاندووە دەکرێت پرسەکە چارەسەر بکەین بەو مەرجەی ڕێز لە هێڵە سوورەکانمان بگیرێت."
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی گرینلاند، ڤیڤیان مۆتزفێڵد، دەڵێت: "هەرچەندە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنییە و بەردەوامن، بەڵام هێشتا بەمشێوەیە نیە کە گرینلاند دەیەوێت، جارێ زووە پێشبینی ئەوە بکەین چی ڕوودەدات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەم مانگە، ترەمپ، لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبوویەوە و هێڵکارییەکی بۆ ڕێککەوتنێک کرد، بەگوێرەی ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکە، پاراستنی سەروەری دانیمارک بەسەر گرینلاند و نوێکردنەوەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 1951 سەبارەت بە بەرگریی دوورگەکە دیاری کراوە.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی، دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، خواستی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دوورگەیە دەربڕییووە، بۆ بەدەستهێنانیشی سەرجەم بژاردەکان لەسەر مێز بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ڕاپرسی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاڤا بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە





