لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

دابەشکردنی زەوی. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


لەم هەفتەیە سنووری دوو شارەوانی دیکە تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ دەکرێت کە قەزای شەقڵاوە و هیران لەخۆدەگرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سنووری شارەوانی کۆیەش زەوی دابەش دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە 35 هەزار پارچە زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دابەشکراوە، نزیکەی 10 هەزار کەس ماون کە زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت، بەشێکی زۆرییان لە سنووری قەزاکانی کۆیە و هەریرن.


لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت: "نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی لە سنووری شەقڵاوە و هیران ئامادەکراوەن، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ دابەشکردنیان بکەین."


بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، گوتیشی: "لە سنووری قەزای کۆیە شەش هەزار پارچە زەوی ئامادەکراوە و هەندێک ڕێککاری کارگێڕی ماون، دوای تەواوبوونی ئەو ڕێککارانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکانی ئەو سنوورەش دەکرێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ماوەی چەندین ساڵ، دابەشکردنی زەوی ڕاگیرا بوو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێبدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ