سۆماڵ هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: ڕێگەتان پێنادەین بنکەی سەربازی لە سۆماڵیلاند بکەنەوە

شەیری بکە لە:
سۆماڵ هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: ڕێگەتان پێنادەین بنکەی سەربازی لە سۆماڵیلاند بکەنەوە

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی سۆماڵیلاند و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

سەرۆکی سۆماڵ هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و بەڵێنی 'ڕووبەڕووبوونەوە'ـی هەر جۆرە ئامادەییەکی سەربازیی ئیسرائیل دەدات.

لێدوانی فەرمی: حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆککۆماری سۆماڵ بە توندی ڕەخنەی لە ''دەستوەردانە بەردەوامەکانی'' ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند: دانپێدانانی ئیسرائیل بە هەرێمی جوداخواز و سەربەخۆی "سۆماڵیلاند" بووەتە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیری و لاوازبوونی سیستەمی نێودەوڵەتی.

- لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا، سەرۆکی سۆماڵ ئاماژەی بەوەدا کە هەرگیز ڕێگە نادات ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی لەسەر خاکی سۆماڵیلاند بکاتەوە و ''ڕووبەڕووی'' هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبنەوە.

- ڕاشیگەیاند کە ئیسرائیل دەیەوێت ئەو بنەکەیە وەکو سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل و سۆماڵیلاند ئەو بانگەشەیەی دامەزراندنی بنکەی سەربازیی سوپای ئیسرائیلیان ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسێکی سۆماڵیلاند لە وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیاندووە کە پرسی بنکەی سەربازیی ئیسرائیل "لەسەر مێزی گفتوگۆیە". 

باکگراوند: لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا، ئیسرائیل وەکو یەکەم دەوڵەت دانی بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاندا نا، کە بەشێکی جوداخوازە لە سۆماڵ و پێکهاتووە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کە پێشتر لەژێر پارێزگاریی بەریتانیادا بووە.

- سۆماڵ هەنگاوەکەی ئیسرائیلی وەک هێرشێک بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی ئیدانە کرد، کە ئەم هەڵوێستەیش لەلایەن زۆربەی سەرکردە عەرەبی و ئەفریقییەکانەوە پشتگیری دەکرێت، هەروەها داوا لە نەتانیاهۆ دەکەن لە دانپێدانانەکە پاشگەز ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ