
دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور دەبێت، باران بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ بوونی تەمومژ و بەفربارینێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، سبەى دوو شەممە، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین زیاد دەکات و لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کەشناسی هەرێم، ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ زیاتر دەبێت، هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە، باران لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارینی بە لێزمە هەیە، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا دەڵێت: "کاریگەریی ئەم شەپۆلەی بارانبارین تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەشێوەی جیاجیا بەردەوامی دەبێت."
زانیاریی زیاتر: بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو، لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ شەممە 7-2-2026 تاوەکو کاتژمێر 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 8-2-2026 بەمشێوەی خوارەوە بووە:
٠ هەولێر: 17.7 ملم
٠ سلێمانی: 18.9 ملم
٠ دهۆک: 32.7 ملم
٠ هەڵەبجە: 28.5 ملم
٠ کەرکووک: 1.2 ملم
٠ سۆران: 44.2 ملم
٠ ڕانیە: 40.5 ملم
٠ زاخۆ: 47.2 ملم
٠ کەلار: 5.6 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
21 خولەک لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە






