
دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ باران لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێنیش بەفربارین هەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما 3 تاوەکو 6 پلە دادەبەزن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت. لە شەودا کاریگەریی باران زیاتر دەبێت و لە هەندێ شوێن دەبێتە لێزمەباران؛ هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفربارینێکی کەم دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەش بەفربارین دەبێت. سەبارەت بە ڕۆژی یەکشەممەش بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
٠ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 3 تاوەکو 6 پلە دادەبەزن. بۆ سبەی یەکشەممە 8-2-2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا بارانی مامناوەند دەبارێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆدا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و تەنیا نمەبارانی پچڕپچڕ لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما سبەی 2 تاوەکو 4 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026:
هەولێر: 12، پیرمام: 6، سۆران: 6، حاجی ئۆمەران: 2، سلێمانی: 8، چەمچەماڵ: 9، هەڵەبجە: 9، دهۆک: 9، زاخۆ: 9، ئاکرێ: 8.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی یەکشەممە 8-2-2026:
هەولێر: 14، پیرمام: 9، سۆران: 8، حاجی ئۆمەران: 4، سلێمانی: 10، چەمچەماڵ: 12، هەڵەبجە: 12، دهۆک: 13، زاخۆ: 13، ئاکرێ: 11.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
55 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە






