عەباس عێراقچی: ئێران بێدەنگ نابێت بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی: ئێران بێدەنگ نابێت بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز
 
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئەو پارێزبەندییەی بە ئیسرائیل دراوە زیانی بە سیستمی دادوەریی نێودەوڵەتیی گەیاندووە و ئێرانیش بێدەنگ نابێت بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: پرسی فەلەستین وەک هیچ پرسێکی دیکە نییە، ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ کاریگەری یاسای نێودەوڵەتی، ئەوەی ئێمە لە غەززە  دەیبینین شەڕ یان ململانێی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو لەناوبردنی بە ئەنقەستی ژیانی مەدەنی و جینۆسایدی خەڵکی مەدەنییە". وتیشی: "ئەوەی بەسەر فەلەستینییەکاندا دێت، شکستێکی گەورەی ئەخلاقییە بۆ هەموو ئەوانەی شایەتحاڵی ئەم پێشێلکارییانەن و تەسلیمی ئەو پێشێلکارییانەن."

زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد: "وڵاتەکەی نایەوێت بازنەی ململانێکان فراوانتر بێت، بەڵام هاوکات بێدەنگ نابێت بەرانبەر بەو (هەڕەشە و تاوانانەی) کە ئیسرائیل ئەنجامیان دەدات". 
ئەو وتی: "پێویستە جیهان تێبگات کە ئاسایشی جیهان پرسێکی بەش بەش نییە و ناتوانرێت ئاسایش بۆ لایەک دابین بکرێت لەسەر حیسابی وێرانکردنی ئاسایشی وڵاتانی دیکە."

لە کۆتاییدا وتی: دەبێت لێپرسینەوە لەم پێشێلکاریییە گەورانەی ئیسرائیل هەبێت، سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێندرێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کۆتایی بەو داگیرکارییە بهێنێت و کاربکات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین.

پەیوەست بەم بابەتەوە: ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە دوێنێ، گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران بە ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا سەرەتاییەکی باش بوو، لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوامی دەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ