سووریا چوونە ناوەوەی بارهەڵگری بیانی بۆ ناو خاکەکەی قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
سووریا چوونە ناوەوەی بارهەڵگری بیانی بۆ ناو خاکەکەی قەدەغە دەکات

چەند بارهەڵگرێک کە هاوکاریی فریاگوزاریی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەگوێزنەوە

ئاڤا نیوز


دەستەی گشتیی دەروازەکان و گومرگ لە سووریا ڕایدەگەیێنێت، چوونە ناوەوەی بارهەڵگرە بیانییەکان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان قەدەغەیە و دەبێت سەرجەم هاتووچۆ بازرگانییەکان بەپێی ڕێکارە نوێیەکان بە تەواوی ڕێکبخرێنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی گشتیی دەروازەکان و گومرگی سووریا، بارهەڵگرە بیانییەکان بۆیان نییە لە دەروازە وشکانییەکانەوە بچنە ناو خاکەکەیان، پێویستە لە گۆڕەپانی گومرگەکاندا بارەکانیان بۆ ناو بارهەڵگرە سوورییەکان بگوازنەوە و لەوێوە دابەش بکرێن.

 

زانیاری زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هیچ بارهەڵگرێکی بازرگانی ناچێتە ناو دەروازە وشکانی و دەریاییەکان، مەگەر پسووڵەی فەرمیی نووسینگەی گواستنەوەی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی سووریای لە کاتی هاتووچۆدا لەلا بێت.

 

گۆشەیەکی دیکەی چیرۆکەکە: بەگوێرەی بڕیارەکە، بارهەڵگرانی ترانزێت لەم بڕیارە بەخشراون، بەو مەرجەی پۆلیسی گومرگ لە نێوان دەروازەکاندا چاودێرییان بکەن و یاساکانی گواستنەوە لە کاتی تێپەڕبوونیان بەناو خاکی وڵاتدا بپارێزن.

 

باکگراوند: ئەم ڕێکارانە دوای ناردنی دەیان بارهەڵگری هاوکاری و کەلوپەلی فریاگوزاریی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا دێن، کە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و کەمیی خۆراکەوە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە بە پەلە ڕەوانە کرابوون و چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەدا ئەم بڕیارە هۆکاربێت بۆ سنووردارکردنی ناردنی هاوکارییە فریاگوزارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ