بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ڕاما ئەجێنسی، بۆ دووەم وەرز ئاڤا میدیا وەک پڕبینەرترین کەناڵی ئاستی هەرێمی کوردستانە، بۆ چوارەم وەرزیش ئاڤای وەرزشی پڕ بینەرترین کەناڵە.
د.هەژار بلباس، بەڕێوەبەری داتا و ڕاپرسی لە ڕاما ئاژانسی ڕایگەیاند، لە ڕاپرسیەکە بواری هەواڵ بە بنەما وەرگیراوە. هەواڵەکانی ئاڤا زۆرترین بینەریان هەیە. لە دوایین ڕاپرسیدا پێنج هەزار فۆڕم لە 13 شار و شارۆچکە و گوندی هەرێمی کوردستان دابەش کراون.
ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی باشترینەکان لەسەر ئاستی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، ڕاپرسییەکانی ڕاما ئەجێنسی شەش مانگ جارێک دەکرێت، واتا بەپێی وەرزەکان ڕاپرسییەکان دەکرێن، لە شەش مانگی ڕابردوودا بەپێی ئەو ڕاپرسییەی کە کراوە و بڵاوکرایەوە، ئاڤا میدیا باشترین میدیای کوردستانە.
ڕاما ئاژانسی، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی زانستی نا حکومییە، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو چەندین ڕاپرسی ئەنجامداوە.
ئەمە جیا لەوەی لە شەش مانگی پێشووتریشدا واتا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووشدا ئاڤا یەکەم بووە و سێ خەڵاتی لە ڕاپرسییەکاندا بردەوە وەک باشترین کەناڵ بۆ هەواڵ، باشترین بەرنامە و باشترین کەناڵی وەرزشی کە ئاڤا سپۆرت بوو.
ئاڤا سپۆرتیش کە کەناڵێکی ناوخۆییە، چوارەم وەرزە لەسەریەک واتا لەوەتەی دەستی بە پەخش کردووە تاوەکوو ئێستا پڕبینەرترین کەناڵی وەرزشیی ناوخۆیی لەسەر ئاستی کوردستانە، هەروەها خاڵاتی باشترین کەناڵی ناوخۆییشی بەدەستهێنا، واتا ئاڤا میدیا سێ خەڵاتی لەلایەن ڕاما ئەیجێنسییەوە بە دەنگی خەڵک بردەوە.
ڕاپرسییەکە لە ڕۆژی 1-1-2026 تاوەکوو 10-1-2026 بووە، ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێست و ڕووماڵە نیشتمانپەروەرییەکانی ئاڤا میدیا لەو ماوەیەدا جارێكی دیکە سەلماندییەوە کە پڕبینەرترین میدیای کوردییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە





