تەیف سامی: دوای تەواوکردنی رێکارەکان سبەی یان دووسبەی مووچەی مانگی یەک دەنێرم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا لەسەر زاری تەیف سامی بۆ ئاڤا پشڕاستیکردەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە پارەی مووچەی مانگی یەک خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی کوردستان وەک یەکێک لە پابەندییەکانی خەرجکردنی مووچە، بڕی 120 ملیار دیناری بە کاش خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا ئەم ئێوارەیە قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، لەبارەی مووچەی مانگی یەک و کاتی ناردنی، تەیف سامی وتوویەتی: ڕێککارەکان تەواو بن سبەی دووشەممە یان دووسبەی سێشەممە دەینێرم.
لەبارەی دابەشکردنی مووچە، هەر کە پارەکە گەیشت خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە، لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، ڕۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکەین و لە ماوەی سێ ڕۆژ تەواوی مووچە دابەش دەکەین.
تیمی 'هەژماری من' ـیش بە ئاڤایان وت: ئێمەش تەنیا سێ ڕۆژمان پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە، ئەم مانگە نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتی: لە مانگی نۆی ساڵی 2025 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، مانگانەش بەشێوەیەكی بەردەوام بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەكەین، بۆیە زۆرینەی بیانووەکانی عێراقمان نەهێشتووە، تەنانەت لە ڕێی داهاتی ناوخۆ و هەناردەكردنی نەوتەوە، ئێمە 60% تاوەكو 70%ـی پارەی مووچە، خۆمان دابینی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
15 خولەک لەمەوپێش

کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
21 خولەک لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی یەک لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن





