وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری

ئاڤا نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئێمە لەڕێگەی داهاتی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی ناوخۆوە، ڕێژەی 60% تاوەكو 70%ـی پارەی مووچە، خۆمان دابینی دەکەین.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبارەی داهاتی ناوخۆ و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کوردستان و خەرجکردنی مووچە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتی: لە مانگی نۆی ساڵی 2025 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، مانگانەش بەشێوەیەكی بەردەوام بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەكەین، بۆیە زۆرینەی بیانووەکانی عێراقمان نەهێشتووە، تەنانەت لە ڕێی داهاتی ناوخۆ و هەناردەكردنی نەوتەوە، ئێمە 60% تاوەكو 70%ـی پارەی مووچە، خۆمان دابینی دەکەین.

٠ چاوەڕێین مووچەی مانگی یەک لەنزیكترین كاتدا خەرج بكرێت، ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە و 120 ملیار داهاتی ناوخۆمان ڕەوانەی بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا مووچەی مانگی یەک خەرج بکرێت.

٠ لە چوارچێوەی پشتیوانی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا کە 27 بارهەڵگر هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە بکات، کە پێکهاتووە لە نزیکەی نۆ هەزار پاکێجی خواردن و هەر پاکێجێکیش 35 ئایتمی تێدایە.

لەلایەكی دیكەوە: ئاڤا لەڕێگەی سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی فیدراڵ بەدواداچوونی كرد لەبارەی كاتی خەرجكردنی مووچەی مانگی یەك، ئەو سەرچاوەیە خۆی قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كردووە و ئەویش وتوویەتی، دوای تەواوكردنی وردبینی لە میزان موراجەعەی هەرێمی كوردستان و تەواوكردنی ڕێكارەكان، سبەی یان دووسبەی پارەی مووچە دەنێرین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ