بۆ یەکەمجار دانیشتنی دادگای لاهای لەبارەی كەیسی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی بە ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی یەكەم دانیشتنی ئاشكرا و ڕووبەڕووی دادگای نێودەوڵەتیی لە لاهای تایبەت بە كەیسی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە بەڕێوەدەچێت؛ بەجۆرێك تێكڕای خەڵكی دەتوانن سەیری دادبینییەكە بكەن و میدیاكانیش ڕووماڵی ڕاستەوخۆی بكەن.
وێنە گەورەكە: ماوەیەك بەر لە ئێستا، ژمارەیەك پرۆفیسۆری بواری یاسا لە زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی كە پسپۆڕییان لەبواری یاسا نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، لەگەڵ دادگای نێودەوڵەتیی لە لاهای هەماهەنگییان كرد بۆ كەیسی بە جینۆسایدكردنی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، دادگاكە ڕەزامەندی لەسەر سەیركردنی كەیسەكە دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر تانە لە بڕیاری سەیركردنی دۆسیەكە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی درا، بە بیانووی ئەوەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی، لە تایبەتمەندی و پسپۆڕی دادگای نێودەوڵەتی نییە، بەڵام ئەم تانەیە لە دادگای پێداچوونەوە ڕەتكرایەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرمان محەممەد، بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییەكانی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پێشتر دانیشتنەكانی دادگای لاهای بۆ سەیركردنی كەیسی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بەشێوەی نهێنی بەڕێوەدەچوو، بەڵام لەسەر داوای تۆڕی پارێزەرانی كەیسەكە و پسپۆڕانی یاسای نێودەوڵەتی، دادگا بڕیاریدا دادبینییەكە ببێتە ئاشكرا و ڕووبەڕوو، لەو چوارچێوەیەش زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە ئۆنلاین بەشداری دادبینیی كەیسەكە دەكات و لەڕێی داتا شۆو، دانیشتنەكە پەخش دەكات و تێكڕای خەڵك دەتوانن بەشێوەی ڕاستەوخۆ سەیری دادبینییەكە بكەن.
بۆچی گرنگە: ئەگەر دادگای نێودەوڵەتیی لە لاهای، بڕیار لەسەر تاوانی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی بدات، ئەوا لە داهاتوودا بۆ لۆبیی نەتەوەی كورد گرنگ دەبێت، جگە لەوەش پەخشكردنی دادبینییەكانی كەیسەكە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ڕووماڵكردنی لەلایەن دەزگا میدییەكانەوە، وا دەكات زۆرترین كەس و لایەن ئاگاداری بابەتەكە بن، شارەزایانی یاسای نێودەوڵەتیش دەتوانن ئاسانتر خوێندنەوەی یاسایی بۆ كەیسەكە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
4 خولەک لەمەوپێش

کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
10 خولەک لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





