وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گیا بەهارییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتووەوە پێشوازی لە یەکەم کاروانی گیا و بەرهەمە بەهارییەکان دەکات و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، پێشبینی دەکرێت نرخەکانیان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هەرزانتر بن.
وێنە گەورەکە: وەرزی بەهار لە کوردستان تەنیا گۆڕانی کەشوهەوا نییە، بەڵکو هەزاران خێزان بەهۆی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان بژێوی لێ دابین دەکەن. ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە سرووشت زووتر "سەوز بووە" و زەوی بڕێکی زۆر لە گیا کێوییەکانی گرتووە؛ ئەمەش وادەکات بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکان لە کاتێکی زوودا بگەنە بازاڕ.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو گیا بەهارییەکان وەک کەنگر، تۆڵەكە و کاردوو دەهێنرێنە بازاڕ. دۆمەڵانی باشووری عێراق لە سەرەتای مانگی 3 و دۆمەڵانی قەراج و شارەکانی دیکەش 10 ڕۆژ دوای ئەوە پێدەگەن.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا تەنیا کاردووی سووری و تورکی لە بازاڕەکاندایە، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە بەرهەمە خۆماڵییەکان دەردەکەون و نرخەکانیان ئێستا بەمشێوەیە؛-
دۆمەڵانی قەراج: 100,000 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
کەنگری خۆماڵی: 5,000 تا 6,000 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
کاردووی خۆماڵی: 7,000 تا 8,000 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
کاردووی سووری و تورکی: 1,000 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
بەراوردکردنی نرخەکان لەگەڵ تێکڕای ساڵی ڕابردوو:
چوالە: 2,000 دینار.
گەڵامێو: 1,500 تا 2,000 دینار.
کاردووی خۆماڵی: 5,000 دینار.
کەنگری خۆماڵی: 4,000 دینار.
ڕێواس: 3,000 دینار.
دۆمەڵانی ئێرانی: 20,000 تا 30,000 دینار.
قارچکی کێوی (دیانا): 6,000 تا 10,000 دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە





