کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ

ئاڤا نیوز

بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، شاندێکی ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی سووریا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لەگەڵ شاندی ئیدارەی خۆسەر کۆبوونەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سووریا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە، چووە ناو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیارە لە ماوەی داهاتووشدا فەرمانبەرانی مەدەنی فڕۆکەخانەکە بگەڕێننەوە و گەشتەکانیش دەستپێبکەنەوە.

زانیاریی پەیامنێر: نێردراوی ئاڤا لە قامیشلۆ ڕایگەیاند: عەمید مەروان عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای حەسەکە (سەر بە حکومەتی سووریا) سەرۆکایەتی شاندی حکومەتی سووریا بوو، لەلایەن شاندی ئیدارەی خۆسەر بە سەرۆکایەتی سیامەند عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای حەسەکەوە پێشوازی کرا.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکە باس لە چۆنیەتی پاراستنی ئەمنییەتی فڕۆکەخانەکە، دەستبەکاربوونەوەی کارمەندانی مەدەنی و لە هەنگاوی دواتریشدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی تری سووریا کراوە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ