هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە شاندێکى ئاژانسى UNODC سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

ئاڤا نیوز

بەرپرسی بەشی پەیماننامەکانی ڤییەننا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی، پێزانینی خۆی بۆ دامودەزگاکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت، لە هەماهەنگیكردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارتن ڕیڤ، بەرپرسی بەشی پەیماننامەکانی ڤییەننا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی لە ئاژانسی (یو ئێن- ئۆ دی سی) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە؛ گفتوگۆیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکاندا کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگا پەیوەندیدارەکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتەکانی دادوەری، ئەمنی و پەیوەندییەکانی دەرەوە، چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا و ڕێکخراوە جیهانییەکاندا هەیە بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، لە پێناو بنبڕکردنی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی بەقاچاخبردنی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگەی کۆچی نایاساییەوە.

لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، جەختی لە هاوکارییەکانی حكوومەتی هەرێم کردەوە بۆ سەرخستن و بەئامانجگەیشتنی بەرنامەکانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ بەتایبەت لە پرسی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵوگۆڕی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە لایەک، و ڕووبەڕووبوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی کە پەنابەران بە ڕێگەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەورووپا دەبەن، لە لایەکی دیکەوە.

لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکی شاندی ڕێکخراوی (یو ئێن-ئۆ دی سی) باسی لە پڕۆژەکانی ئاییندەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هاوکات پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارەکانی دامودەزگاکانی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، لە هاوکاری و هەماهەنگییان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ