وەزارەتی بازرگانی عێراق: نرخ بەرز نەبووەتەوە؛ کاڵا بەردەستە و هاوردەکردن بەردەوامە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی کەلوپەلی خۆراک لە بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانی عێراق دووپاتیکردەوە، هیچ بەرزبوونەوەیەکی نرخ لەسەر کاڵاکان بوونی نییە و هەموو کاڵاکانیش بەردەستن و هاوردەکردنیش بەردەوامە.
چی ڕوودەدات: چەند ڕۆژێکە بازرگانانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ناڕازین بەرامبەر بە بڕیاری ژمارە 957ـی حکومەت کە پەیوەستە بە زیادکردنی پێناسی گومرگی لەسەر بەشێک لە کاڵا هاوردەکراوەکان، ئەمڕۆ لەگەڵ بازرگانەکان، بەشێک لە خاوەنکارەکان لە بەغداش بە تایبەتی لە ناوچەی شۆرجە ڕژانە سەر شەقام و داوا دەکەن بڕیارەکەی حکومەت هەڵبوەشێتەوە و دەڵێن: ئەو بڕیارە زیانێکی زۆری لێداوین و چیدی ناتوانین بازرگانی بکەین.
لێدوانی فەرمی: ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند:" بڕیارەکانی حکومەت لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانە، بە هەبوونی ئەو دەنگۆیانەی هەیە، ڕەنگە کەسانی بازرگانی بێویژدان هەوڵی بەرزکردنەوەی کاڵاکان بدەن، بەڵام وەزارەتی بازرگانی بە هاوبەشی کەرتی تایبەت نایەڵن و ئەو هاوسەنگییەی لە بازاڕ هەیە بە هاوبەشی کەرتی تایبەت ڕادەگرن".
٠ لەم خولەی حکومەتدا، لەڕێگەی ڕێوشوێنی بەردەوام، کە هەموو لایەنەکانی ئابووری لەخۆدەگرێت، وەکو جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا توانراوە کۆنترۆڵی سنوورەکان بکرێت، هەروها لە ڕێگەی ئەو سیستەمەوە توانراوە ڕێگری لە قاچاخچییەتی دراوی بیانیی بگیرێت.
٠ پێناسی گومرگی بەپێی یاسا دادەنرێت، وەک چۆن لە وڵاتانی دیکەشدا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری ژمارە 957ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ساڵی 2025 سەبارەت بە سەپاندنی پێناسی گومرگی، بووەتە شڵەژانی بازاڕ، بە پێی ئەم بڕیارە، کەمترین ڕێژەی باجی گومرگی 5% و بەرزترین ڕێژەی 30% دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، بڕیارەکە لە کوردستان جێبەجێنەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
13 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت





