دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات

دیمەنی خۆپیساندانی کاسبکار و بازرگانانی بەغدا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تری عێراق مانگرتنی دوكاندار و بازرگانان دژی زیادکردنی پێناسی گومرگی هەبوو، بەڵام دادگای فیدRاڵی بڕیاردانی لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی بۆ چوارشەممەی داهاتوو دواخست.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی عێراق، له 1-1-2026ـەوە باجی تازەی گومرگی لەسەر زیاتر لە 16 هەزار کاڵا دانا و ڕێژەی باج لەسەر هاوردەکردنیان لە نێوان 5% بۆ 30% جێگیرکرا، بەڵام ئەو کاڵایانەی کە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن باجیان لەسەر زیاترە، ئامانجی حکومەتیش لەم جیاوازییە بۆ ئەوەیە پشتیوانی کاڵای ناوخۆ بکات

چی ڕوویدا: ئەمڕۆ لە بەغدا و بەسرە و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی تری عێراق خۆپیشاندان و مانگرتنی دوكاندار و بازرگانەكان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی تایبەت بە پێناسی نوێی گومرگی یاخود هەمواركردنەوەیان کرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا هەبوو لەسەر سکاڵاکەمان کە دژی زیادکردنی پێناسی گومرگی تۆمارمان کردبوو، ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەڵگەکانمان پێشکەش کرد تا بیسەلمێنین بڕیارەکە نایاسایی و نادەستوورییە کە لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە نراون، کۆتا بڕیاریش بۆ دادگای فیدراڵییە و دادگاکە بڕیاریدا چوارشەممەی داهاتوو 11ـی ئەم مانگە، بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر سکاڵاکە بدات و ئێمەش ئومێدەواری خێرین بە دەرچوونی بڕیارەکە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ