لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی دروستبوونی لافاو زیان بە 20 ماڵ و چەندین ئۆتۆمبێل گەیشتووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بارانی بەخوڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بووە هۆی دروستبوونی لافاو و ڕووخانی چەند دیوارێک، بەهۆیەوە زیان بە 20 ماڵ و چەندین ئۆتۆمبێل گەیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو تاوەکو ئەمڕۆ بەیانی بارانێکی زۆر سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە. لە گەڕەکی سەرهەڵدانی قەزای شێخان لافاو دروست بووە و ئاو چووەتە ناو 20 ماڵ، هەروەها 12 ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێکەوتووە. هاوکات لە ناحیەی زاویتە دیواری گۆڕستانێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا ڕووخا، لە ئیدارەی سۆرانیش لە گەڕەکی بەختیاری دیواری قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی کچان لە کاتی دەوامدا ڕووخا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: ڕزگار دۆسکی، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ناحیەی زاویتە دیواری گۆڕستانەکەی بەسەردا ڕووخاوە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کاتی خەوتندا دەستم لەسەر دڵم بوو و دەترسام دیوارەکە بڕووخێ، کاتژمێر 4:00ـی بەیانی دەنگێکی بەهێز هات و بینیم ئۆتۆمبێلەکەم بە تەواوی وێران بووە. دوو ساڵ بوو بە ماندووبوونێکی زۆر پارەکەم بۆ کڕینی کۆکردبووەوە، ئێستا داوای قەرەبوو دەکەم.
لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ یەحیا، قایمەقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند: گەڕەکەکە لە ئاستی جادە نزمترە و لە چەند کاتژمێرێکدا 70 ملیم باران باریوە؛ قەبارەی زیانەکان تۆمار دەکەین و دەبێت هاووڵاتیان قەرەبوو بکرێنەوە." هەروەها خالد نەرمۆ، بەڕێوەبەری شارەوانیی شێخان وتی: "پڕۆژەی زێرابی گەورەمان دەستپێکردووە بەڵام تەواو نەبووە، ئەگەر تەواو بێت ئەم حاڵەتە دووبارە نابێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە گەڕەکی بەختیاریی قەزای سۆران، دیواری قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی کچان بەهۆی بارانەوە ڕووخاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە لە شوێنێکی چۆڵی ناو قوتابخانەکە بووە، هیچ قوتابییەک نەکەوتووەتە ژێر دیوارەکە و زیانەکان تەنیا ماددین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمێکی قەزای پشدەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا ماڵەکەی کردووەتە کارگەیەکی بچووکی ڕستن و چنین
26 خولەک لەمەوپێش

کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
32 خولەک لەمەوپێش

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
کچێکی دەست ڕەنگین قارچکی ژاراوە دەگەیەنێتە بەغدا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و نوێنەری تایبەتیی ترەمپ دۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت



