لە گرتووخانەی گەورانی هەولێر زیاتر لە 180 حوكمدراو وەكو قوتابی ئاسایی دەخوێنن

شەیری بکە لە:
لە گرتووخانەی گەورانی هەولێر زیاتر لە 180 حوكمدراو وەكو قوتابی ئاسایی دەخوێنن

دیمەنی حوکمدراوان لەکاتی خوێندن. وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر

ئاڤا نیوز

لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێر، زیاتر لە 150 سزادراو وەكو قوتابی بەهەمان سیستەمی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە 30 حكومدراویش وەكو قوتابی ئاستی پەیمانگە و زانكۆ، بەهەمان سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەخوێنن.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ستراتیژیی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانی هەولێر بۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتی و دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان و دروستكردنی دەرفەتی نوێ بۆ ژیانێكی باشتر بۆیان، پڕۆسەی خوێندن و فێربوون وەک یەکێک لە سەرەکیترین پڕۆگرامەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام بەڕێوەدەچێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، جگە لە حوكمدراوانی هەردوو قوتابخانەی نوێبوونەوە بۆ خوێندنی خێرا و ئامادەیی نوێگەری، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، زیاتر لە 150 قوتابی ڕۆژانە بە پێی هەمان سیستەمی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە درێژە بە خوێندن دەدەن، كە وانەکان لە چوارچێوەی پڕۆگرام و کاتی دیاریکراودا پێشکەش دەکرێن و هەموو مەرجەکانی خوێندنی فەرمی تێدا دابین کراوە.

زانیاریی زیاتر: هاوكات زیاتر لە 30 قوتابی لە ئاستی پەیمانگا و زانکۆ، لە شەش ڕۆژی هەفتەدا بەردەوامن لە خوێندنەکانیان، بە تایبەتی لە پەیمانگا و زانکۆی (نۆلیج)، کە پڕۆسەی خوێندنیان بەپێی سیستەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەدەچێت.

بۆچی گرنگە: هەروەكو بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاماژە پێ دەکات، خوێندن یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی گۆڕانکاریی ڕەفتاری و دروستکردنی کەسایەتییەکی نوێ بۆ سزادراوان، بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ شیاندنەوە و گەڕانەوەیەکی باشتر بۆ ناو کۆمەڵگا دوای تەواوبوونی ماوەی سزادان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ