ئەو تۆمەتبارەی 20 سپلیتی لە سەربانی قەیسەریی هەولێر دزیبوو دەستگیر كرا

شەیری بکە لە:
ئەو تۆمەتبارەی 20 سپلیتی لە سەربانی قەیسەریی هەولێر دزیبوو دەستگیر كرا

دیمەنی تۆمەتبارەکە لەژێر دەستی پۆلیسی هەولێر

ئاڤا نیوز

ئەو تۆمەتبارەی، زیاتر لە 20 سپلیتی لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دزیبوو، لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیر دەكرێت.

چیرۆکی سەرەکی: تۆمەتبارێک ماوەیەک بەر لە ئێستا، هەڵسا بە دزینی زیاتر لە 20 سپلیت لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی سەنتەری شاری هەولێر، تیمەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ناوەڕاستی هەولێر، دوای ڕووداوی دزیكردنەكە، دەستبەجێ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانیان دەستگیری بكەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارەكە ناوی (ن. ن. ش)ـە، تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە 20 سپلیت، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و پاڵپشت بە ماددەی 446 لە یاسای سزاكانی عێراقی دەستیگركراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ