
دیمەنی کەشتییەکی فڕۆهەڵگری ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ترەمپ گوشارەکانی لەسەر ئێران زیاتر دەکات و بڕیاری داوە دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێنتاگۆن هێزەکانی خستووەتە ئامادە باشییەوە و داوای لە دووەم کەشتیگەلی سەربازی کردووە لە ئامادەباشیدا بن بۆ ڕۆیشتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک کەنارەئاوەکانی ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ''یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن''ـی لە کەنارەئاوەکانی ئێران جێگیر کرد و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر کرد، ئێستاش کە دانوستانەکان دەستیپێکردووە، ترەمپ دەیەوێت گوشاری زیاتر لەسەر تاران دروستبکات و لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک، ئەمریکا کەشتیگەلێکی دیکە ڕەوانەی ناوچەکە دەکات و خۆی بۆ کاردانەوەیەکی سەربازی دژ بە ئێران ئامادە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکا بە ڕۆژنامەكەیان ڕاگەیاندووە، ناردنی کەشتیەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا کارێکی ئاسانە و لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا فەرمانی ناردنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا پێنتاگۆن یەکلای نەکردووەتەوە کە ئەمجارە کام کەشتیگەل دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەشتیگەلی ''یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش'' بێت کە پێشتر لە ساڵی 2025 دژ بە حووسییەکانی یەمەن بەکارهێنراوە.
لە دوای کۆبوونەوەیەکی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بێنیامین نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەیانەوێت لەگەڵ تاران بگەن بە ڕێککەوتن، بەڵام لە ئەگەری نەگەیشتن بەو ڕێککەوتنە، ئەمریکا بژاردەی دیکەی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو تۆمەتبارەی 20 سپلیتی لە سەربانی قەیسەریی هەولێر دزیبوو دەستگیر كرا






