ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

شەیری بکە لە:
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئۆکراینا دەنگۆکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت شەڕ و دۆخی ئەمنی ڕێگرە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "فاینانشێڵ تایمز"ـی بەریتانی بڵاوی کردبووەوە، ئۆکرانیا لەژێر گوشاری ئەمریکادا سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئۆکرانیا، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا ببێت، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕایگەیاند، کیێڤ تەنیا لەو کاتەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات کە دۆخی ئەمنی و جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ڕێگەی پێ بدات.

باکگراوند: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە ساڵی 2019 بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەک سەرۆک هەڵبژێردرا، بەڵام بەهۆی جەنگەوە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تا ئێستا درێژبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ