هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن

خەڵەف بەدران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەسرە و ێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وا بڕیارە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرە دوو فێستیڤاڵی ساڵانەی کشتوکاڵی بەڕێوەبچن، بە ئامانجی ساغکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیاران و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، وابڕیارە کۆمپانیایەکی تایبەتیش دابمەزرێنرێت بۆ گواستنەوە، بەبازاڕکردن  و ساغکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەسرە.

لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانمان بۆ پارێزگای بەسرە بۆ پشتیوانیکردنی جووتیارانە و دەمانەوێت لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کاربکەین بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت بە گواستنەوە و بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرووبوومی کشتوکاڵی جووتیاران لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەسرەدا.

لەلایەکی دیکەوە: خەڵەف بەدران، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەسرە وتی، دەمانەوێت فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار بۆ بەرووبوومی هەناری هەرێمی کوردستان لە بەسرە بکرێتەوە و ئێمەش ساڵی داهاتوو فێستیڤاڵی گەورەی خورما لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە و دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش وادەکات گواستنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان ئاسانبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ