ئاڤای خەڵک؛ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی ژین لەهەولێر داوای قیرتاوکردنی کۆڵانەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی بەشێک لە کەرتی دوو هەزارییەکان لە گەڕەکی ژینی هەولێر داوای قیرتاوکردنی کۆڵانەکانیان دەکەن کە لە ناو جەرگەی پڕۆژەکانی تری گەڕەکەکەدا بە خۆڵی ماونەتەوە؛ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نیشان دەدات ئەگەر نوێنەری خەڵکەکە سەردانی بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی ژینی شاری هەولێر، پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردن بۆ زۆربەی کۆڵانەکان جێبەجێ کراون، بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە دوو کۆڵانی 20 مەتری لە ناوەڕاستی گەڕەکەکەدا فەرامۆش کراون و دەستکاری نەکراون، لە کاتێکدا کۆڵانەکانی دەوروبەریان یان قیر کراون یان ئامادەسازییان بۆ کراوە.
ئەم گەڕەکە لەسەر میلاکی شارەوانی دارەتووە، کە ساڵی ڕابردوو 11 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، بەڵام بەرپرسان دەڵێن هێشتا بودجەی زیاتریان پێویستە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆڵانەکان بەپێی ئەو دەرخستەیەی کە بۆی دەرچووە چاک دەکرێن و قیر دەکرێن. من ئاگاداری ئەو دوو کۆڵانە 20 مەترییەی کە دەستکارییان نەکراوە نیم.
با یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە بە نوێنەرایەتیی خەڵکەکە سەردانم بکات، من بەدواداچوونی بۆ دەکەم و کێشەکەیان چارەسەر دەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو تۆمەتبارەی 20 سپلیتی لە سەربانی قەیسەریی هەولێر دزیبوو دەستگیر كرا






