کارەساتێکی ژینگەیی لە دیجلە؛ ئاوەڕۆی ماڵان و کارگەکان ڕووبارەکە دەخنکێنن
- ببینە و ببیستە
- 30 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو 18ڕێڕەوە ئاوییەی دەڕژێتە نێو ڕووباری دیجلەوە، بەهۆی پیسبوونی تەواوەتییەوە ڕەنگی بۆ ڕەش گۆڕاوە و بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، ئەم ڕێڕەوە کە پێکهاتەکەی تەنها بریتییە لە پاشماوەی ماڵان و کارگەکان، لەگەڵ تێکەڵبوونی بە ڕووباری دیجلە، تەواوی خاسیەتە خاوێنەکانی ئاوەکە لەناودەبات و دەیکاتە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی ڤایرۆس و بەکتریاکان. توێژێکی ئەستوور لە پاشماوەی ئاوەڕۆ، پلاستیک و ماددە ڕەقەکان ڕووی ئاوەکەی داپۆشیوە و بەهۆی کارلێکی کیمیایی نێوان ئەم ماددانە، گاز و بۆنێکی مەترسیدار بە ژینگەدا بڵاودەبێتەوە.
دانیشتووانی ناوچەکە نەک هەر ناتوانن سوود لە ئاوەکە وەربگرن، بەڵکو ناچارن بەرگەی بۆن و دیمەنە نەخوازراوەکەشی بگرن. دایکی ئەحمەد، ژنێکی دانیشتووی ناوچەکەیە و بە نیگەرانییەوە بە ئاڤای گوت: "ئەمەی لە ڕووباری دیالەوە دێت هەمووی ئاوەڕۆیە، بۆنەکەی ئێمە و منداڵەکانمانی کوشتووە. ئێمە نازانین مرۆڤین یان ئاژەڵ؟"
ئەو هاوڵاتییە داوا لە بەرپرسان دەکات ئاوڕیان لێ بدەنەوە و دەڵێت: "ئەوانەی لە کۆشک و تەلارەکان دەژین با کەمێک بەزەییان هەبێت، پیسایی و بۆنی ناخۆش هەراسانی کردووین، ئەگەر ناتوانن چارەسەری بکەن، هیچ نەبێت ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابین بکەن."
زانیاریی زیاتر: پیسبوونی ئاوەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە هیچ گیاندارێک ناتوانێت تێیدا بژی. عەمار سەڵاح، هاوڵاتییەکی دیکەی ناوچەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی بۆنی ئەم ڕووبارەوە خەڵکی تووشی نەخۆشی بوون، بەتایبەت لە سەردەمی کۆرۆنا کاریگەرییەکانی زیاتر دەرکەوتووە.
عەمار دەڵێت: "ئاوەکە هێندە پیسە ناتوانین لێی نزیک ببینەوە، ماسی تێدا ناژی و ئاژەڵیش لێی ناخواتەوە، ئێمە لێرە لە دۆزەخدا دەژین."
ئامارەکان: بەپێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، ڕۆژانە بڕی 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوەڕۆی ماڵان و کارگەکان دەڕژێنە نێو ڕووباری دیجلەوە. مەزندە دەکرێت لە هەر چرکەیەکدا 43 هەزار لیتر ئاوەڕۆی ناتەندروست تێکەڵ بە ئاوی خاوێنی ڕووبارەکە ببێت، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایشی ئاو و تەندروستیی گشتی لە عێراقدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- فۆتۆستۆری
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر و بەنداوی گۆمەسپان تێکەڵ بن ئەم تابلۆیە دەنەخشێت
- فۆتۆستۆری
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
- ببینە و ببیستە
- 19 کانوونی دووەم
داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
گەڕان بەدوای داری وشک؛ نهێنی کاری ئەم خێزانە چییە؟
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی مانگا لە هیندستان





