News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات

ئاڤا نیوز

سەرەڕای ئەوەی بەفرێکی زۆر شارۆچکەی داڤۆسی لە سویسرا دایپۆشیوە، بەڵام ئەمڕۆ لوتکەی ئابووریی جیهان بە ئامادەبوونی سەرکردەکان دەستپێدەکات.

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 3,000 سەرکردە لە 130 وڵاتەوە لەم کۆڕبەندەدا کۆبوونەتەوە، کە تێیدا 65 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت و 400 کەسایەتیی باڵای سیاسیی ئامادەن. هاوکات نزیکەی 850 لە بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان بەشدارن تاوەکو گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئابووریی و گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەشداربوویەکی دیار لەم لوتکەیەدا ئامادەیە تاوەکو دیدگای هەولێر بۆ گەشەپێدانی ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە ڕوو و لەرێگەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕەوە، وەبەرهێنەری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان ڕابکێشێت.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

19 کانوونی دووەم
logo Shape