ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕاستاندنی بۆ ئەنجامی سەرژمێریی ساڵی 2024 کردووە بەبێ ئەوەی بەراوردکاری لەگەڵ سەرژمێری ساڵی 1957 بکرێت؛ ئەمەش مەترسیی شەرعیەتدانی بە پڕۆسەی تەعریب و سڕینەوەی بەهای سەرژمێری 1957 لای کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی پلاندانان تەواوی تۆمار و داتاکانی سەرژمێریی 2024 ڕەوانەی کەرکووک بکات بۆ جێبەجێکردن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: مەترسییە سەرەکییەکە ئەوەیە کە بەهۆی مانەوەی ئاسەواری تەعریب و هاتنی هەزاران خێزانی عەرەب بۆ ناوچە کوردستانییەکان، ئەم سەرژمێرییە نوێیە ببێتە تۆمارێکی فەرمی و هەڕەشە لەسەر ناسنامەی کوردستانیی بوونی کەرکووک دروست بکات، بەمەش سەرژمێری 1957 کە تاکە دۆکیۆمێنتە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140، فەرامۆش بکرێت.
لەلایەکی دیکە: لە بەرامبەردا، پارێزگاری کەرکووک جەختی کردەوە کە بۆ پرسە دیمۆگرافییەکان تەنها کار بە سەرژمێری ساڵی 1957 دەکەن و سەرژمێرییە نوێیەکە تەنها بۆ بوارەکانی ژێرخان و بووژانەوە بەکاردەهێنرێت. جێی وەبیرهێنانەوەیە بڕیاربوو بەپێی بڕیاری 5ی 11ی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، بەراوردکاری لەنێوان هەردوو سەرژمێرییەکەدا بکرێت بەر لە پەسەندکردنی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- فۆتۆستۆری
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر و بەنداوی گۆمەسپان تێکەڵ بن ئەم تابلۆیە دەنەخشێت
- فۆتۆستۆری
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
- ببینە و ببیستە
- 19 کانوونی دووەم
داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
گەڕان بەدوای داری وشک؛ نهێنی کاری ئەم خێزانە چییە؟
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی مانگا لە هیندستان





