پێشمەرگەیەکی یەکەی 80 سکاڵا دەکات: نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی چارەسەری نەکردووم
- ڤیتی
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
پێشمەرگەیەک ڕایدەگەیەنێت کە لەبەرئەوەی سەر بە یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگەیە، لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی کە سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەیە، چارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە. لە بەرامبەردا، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئەو "جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ ئەو پێشمەرگەیە" ڕەتدەکاتەوە و بەڵێنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەدات.
لێدوانی فەرمی؛ ئیدریس کەریم، پێشمەرگەی یەکەی 80، لە لێدوانێکدا بۆ چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا، ئاشکرای کرد کە سێ جار سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام دوای پیشاندانی ناسنامەکەی و زانینی ئەوەی کە سەر بە یەکەی 80ـە، ڕێگری لێکراوە و چارەسەری بۆ نەکراوە.
بە وتەی ئەو پێشمەرگەیە، "دوای سەیرکردنی پێناسەکەم چارەسەریان بۆ نەکردم چونکە پێشمەرگەم لە یەکەی 80. لەکاتێکدا چارەسەر بۆ پێشمەرگەکانی خۆیان دەکرا بەبەرچاوی منەوە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە تەنانەت لە بەشی "چەمی ڕێزان"ی هەمان نەخۆشخانە کە تایبەتە بە ئێسک و شکاوی، کارمەندی پرسگەکە ڕێگەی پێنەداوە بچێتە ژوورەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی وەک نەخۆشخانەیەکی فێرکاری و پێشکەوتوو، سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەیە و چارەسەری بریندارانی پێشمەرگە دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر؛ ئاڤا میدیا پەیوەندی بە بەرپرسانی نەخۆشخانەی شۆڕشەوە کردووە. هاوژین عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و وتی: "ئەو جۆرە مامەڵەیە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە. خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکە بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەیە."
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش جەختیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکەن، چونکە "نەخۆشخانەکە خزمەت بە خەڵک دەکات و نەشتەرگەری و چارەسەری پێویست بێ بەرامبەر بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و کەسوکاری شەهیدان دابین کراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





