ئاڤا نیوز
جووتیارێکی نموونەیی لە دەڤەری بارزان، ئەمساڵ زیاتر لە 20 دۆنم زەوی بۆ بەرهەمهێنانی برنجی کوردی لە سنووری گوندی بالندا چاندووە. ماوەی شەش مانگە لەگەڵ دوو جووتیاری دیکەدا سەرقاڵیەتی و ئێستا برنجەکەی پێگەیشتووە و چاوەڕوانی بەرهەمێکی باش دەکات.
بۆچی گرنگە؛ ئەمە یەکەمجارە چاندنی برنج لە سنووری ناحیەی بلێ بە ڕێژەی 40٪ زیاد بکات، لە کاتی دروێنەشدا برنجێکی تەندروست بەرهەم هاتووە. دوای چەند ڕۆژێک لە وشککردنەوە، دەبنە خاوەنی برنجی کوردی و بۆ خۆراکی خۆیان پشتی پێ دەبەستن.
زانیاریی زیاتر؛ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا، گۆڕانکاری لە کاری جووتیاریدا دروست بووە، پێشووتر کە پشت بە ئامێرە سەرەتاییەکان بۆ دروێنەکردن و کۆکردنەوەی بەرهەم دەبەسترا هەم کاتێکی زۆر هەم وزەیەکی زۆری جووتیارانی دەبرد، بەڵام ئێستا جووتیاران نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیاکان بەکاردەهێنن، بەمەش یارمەتیان دەدات بەرهەمی زیاتر بە کاتی کەمتر بخەنە بازاڕەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە سنووری ئامێدی زیاتر لە 700 تۆن برنج بەرهەم بهێنرێت و لە دەڤەری بارزانیش بەرهەمی برنج بە ڕێژەی 40٪ زیادی کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا: تەنیا دوای جێگیربوونی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و بەسرە هەماهەنگی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





