ئاڤا نیوز
لە گوندی (عەلە غیر) لە سنووری کەرکووک، عەرەبە هاوردەکان بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانەوە و بە ڕۆژی ڕووناک، دەستیان بەسەر زەوی و زاری جوتیارانی کورددا گرتووە و دەستیان بە کێڵانی کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕوخاندنی خانووی دانیشتووانی ڕەسەنی گوندەکە.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکان و بەڵگەکان، پێشێلکارییەکان تەنها کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکان نییە، بەڵکو عەرەبە هاوردەکان تەنانەت ئەو ناوچانەشیان کێڵاوە کە بە "موحەرەمە" (ناوچەی قەدەغەکراو) ناسراون و موڵکی گشتین و نابێت کاری کشتوکاڵییان تێدا بکرێت.
بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستکەوتوون، عەرەبە هاوردەکان پشت بە گرێبەستی کشتوکاڵی دەبەستن بۆ کێڵانی زەوییەکان، لەکاتێکدا سەرجەم ئەو گرێبەستانە بە بڕیاری فەرمی هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بنەمایەکی یاساییان نەماوە. سەرەڕای ئەوەش، سوپا و هێزە ئەمنییەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە بەرامبەر ئەم دۆخە.
زانیاریی زیاتر: جووتیارانی کورد دۆخەکە بە مەترسیدار وەسف دەکەن و بە "تەعریبکردن بە فۆڕمێکی سەردەمیانە" ناوی دەبەن. لە کۆی 29 هەزار دۆنم زەوی جوتیارانی کورد لەو سنوورە، عەرەبی هاوردە دەستی بەسەر زیاتر لە 18 هەزار دۆنمیدا گرتووە و خەریکی کاری کشتوکاڵین تێیدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- فۆتۆستۆری
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر و بەنداوی گۆمەسپان تێکەڵ بن ئەم تابلۆیە دەنەخشێت
- فۆتۆستۆری
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
- ببینە و ببیستە
- 19 کانوونی دووەم
داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
گەڕان بەدوای داری وشک؛ نهێنی کاری ئەم خێزانە چییە؟
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی مانگا لە هیندستان





