ئاڤا نیوز
بەهۆی دابارینی یەکەم شەپۆلی بارانی پاییزە، جوڵە کەوتووەتەوە ناو کەرتی کشتوکاڵی لە دەڤەری گەرمیان و جوتیاران بە ئومێدی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ساڵی ڕابردوو، دەستیان بە کێڵان و تۆوکردنی زەوییەکانیان کردووەتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، دواکەوتنی باران و وشکەساڵی لە ساڵی ڕابردوودا زیانێکی ماددی گەورەی بە جووتیارانی ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام بارانبارینی ئەم دواییە هیوایەکی نوێی پێ بەخشیون.
مام ئیبراهیم، جوتیارێکی بە ئەزموونی گوندی "تازەدێ"یە و 41 ساڵە لە بواری کشتوکاڵدا کار دەکات. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمبارانییەوە نزیکەی 20 ملیۆن دینار زەرەری کردووە.
مام ئیبراهیم دەڵێت: "دوای یەکەم بارانی ئەمساڵ، دەستم بە کێڵان و تۆوکردنی زەوییەکەم کردووەتەوە و بەهیوام بەرهەمی ئەمساڵ قەرەبووی زیانەکانی پارم بۆ بکاتەوە."
لەلایەکی دیکەوە، فاغری جووتیار کە 25 ساڵە بێ دابڕان گەنم دەچێنێت، دەڵێت: "ڕاستە ساڵی پار دڵخۆشکەر نەبوو، بەڵام یەکەم بارانی ئەمساڵ شەوق و زەوقێکی دیکەی پێداوین بۆ ئەوەی بەردەوام بین."
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان، لە سنووری ئیدارەکەدا ملیۆنێک و 432 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە. لەو ڕێژەیە ملیۆنێک و 322 هەزار دۆنمیان بە شێوازی دێمەکارین و بۆ بەرهەمهێنان بەتەواوی پشت بە باران دەبەستن. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ دەستکەوتنی بەرهەمێکی باش، ناوچەکە پێویستی بە بڕی 250 ملیم بارانە.
سەبارەت بە بەرهەمی گەنم، ئامارەکان دەریدەخەن کە ساڵانە بەرهەمی گەنم لە گەرمیان سەرووی 150 هەزار تۆنە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەم بەرهەمە بۆ نیوە دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ئەمساڵ، ستار عەلی، وتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند: "تا ئەم ساتە لە کەلار 32 ملیم، لە کفری 22 ملیم، لە مەیدان 63 ملیم و لە ناحیەی شێخ تەویل 66 ملیم باران باریوە."
وتەبێژەکەی کشتوکاڵی گەرمیان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕە بارانە بۆ قۆناغی سەرەتای وەشاندن و سەوزبوونی تۆو بەسە و گونجاوە، ئەمەش هاندەرێکی باشە بۆ جوتیاران تا دەست بە وەرزێکی نوێی چاندن بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- فۆتۆستۆری
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر و بەنداوی گۆمەسپان تێکەڵ بن ئەم تابلۆیە دەنەخشێت
- فۆتۆستۆری
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 20 کانوونی دووەم
بەوێنە: سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات
- ببینە و ببیستە
- 19 کانوونی دووەم
داڤۆسی بەفرین پێشوازیی لە سەرکردەکان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
گەڕان بەدوای داری وشک؛ نهێنی کاری ئەم خێزانە چییە؟
- ببینە و ببیستە
- 18 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی مانگا لە هیندستان





