چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ڕێکخراوی بەدر ڕایدەگەیێنێت، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە گفتوگۆی بەردەوامدان و هەر کاتێک کۆدەنگی لەسەر کەسایەتییەک دروست بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران ئەنجام دەدەن.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای کشانەوەی محەممەد شیاع سوودانی لە بەرژەوەندی نووری مالیکی، بەڵام ناکۆکییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران بە شێوەیەکی فەرمی تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: میساق ئەبو مەساری ئەندامی مەکتەبی سیاسی رێکخراوی بەدر، لە لێدوانێکدا بەئاڤای راگەیاند، لە ئەگەری گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی، کاتژمێر 07:00ـی ئەمشەو لە ماڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکەیان، سەرکردەکانی شیعە کۆدەبنەوە تاوەکو ناوێک بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت دەستنیشان بکەن و پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێرا بکەن.

ئەبو مەساری، دووپاتی کردەوە، بەستنی کۆبوونەوەکە بە تەواوی پەیوەستە بە ڕێککەوتنی لایەنەکان، چونکە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و ناکۆکییەکان بەردەوام بن، هیچ دانیشتنێکی فەرمی لەم بارەیەوە ناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: نەسیم عەبدوڵڵا، سەرکردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمشەو یەکلاکەرەوە دەبێت و تێیدا پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بە تەواوی کۆتایی پێ دەهێنرێت.

شەیری بکە لە: