بەغدا ئاوارەکانی دهۆکی لە سەرمای زستان بەجێهێشتووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

زیاتر لە 20 هەزار خێزانی ئاوارەی شەنگال و هەزاران پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکانی دهۆک ڕووبەڕووی سەرمایەکی سەخت بوونەتەوە، دوای ئەوەی بەغدا ناردنی بەشە نەوتی زستانەی ڕاگرت.

 

وێنە گەورەکە: بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە لە مانگی ئەیلولـەوە دابەشکردنی نەوت دەستیپێدەکرد، ئەمساڵ حکومەتی عێراق وەڵامی هیچ داواکارییەکی نەداوەتەوە بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکاندا.

 

بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەمجارە حکومەتی عێراق لە وەرزی زستاندا ئاوارەکان بێبەش دەکات لە سووتەمەنی. نەبوونی نەوت لە "چلەی زستان"دا مەترسی تەندروستی گەورەی بۆ سەر منداڵان و بەتەمەنەکان دروستکردووە کە لە ژێر چادرەکاندا دەژین.

 

ژمارەکان وا دەڵێن؛

  • 20830خێزانی ئاوارەی شەنگال لە 15 کەمپدا دەژین.

  • 11000 پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان لە هەمان دۆخدان.

  • 0 لیتر: بڕی ئەو نەوتەی ئەمساڵ بەسەریاندا دابەشکراوە.

  • 200 لیتر: ئەو بڕە نەوتەیە کە ساڵانی ڕابردوو بۆ هەر خێزانێک دابین دەکرا.

  • بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دوو نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەغدا کردووە، بەڵام بێ وەڵام بووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت: "کێشە دروست بووە و تا ئێستا عێراق بێدەنگن، باوەڕ ناکەین نەوت بگاتە ئاوارەکان."

-
 دانیشتوویەکی کەمپەکە کە 12 ساڵە ئاوارەیە دەڵێت: "دوایین پارەمان داوە بە دەبەیەک نەوت، ژیان لەژێر چادر زۆر ساردە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: