هاوسەرۆکانی دەم پارتی: هەوڵدەدەن کورد لە سووریا نەمێنێت بەڵام خەیاڵیان خاوە

شەیری بکە لە:
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: هەوڵدەدەن کورد لە سووریا نەمێنێت بەڵام خەیاڵیان خاوە

تولا هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی

ئاڤا نیوز


تولا هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و هۆشدارییان دا لەوەی "ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەدەسە بۆ نەهێشتنی کوردە لە سووریا، بەڵام ئەمە تەنیا خۆفریوودانە."


لێدوانی فەرمی: تولای هاتیمۆغوڵڵاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سوپای عەرەبیی سووریا کە گرووپی تەحریرولشام پێکهێنەری سەرەکییەتی، ئاگربەستەکە پێشێل دەکات و ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشانە، نانەوەی شەڕ و پێکدادانە لە نێوان کورد و عەرەب.


هاتیمۆغوڵڵاری، دەڵێت: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ڕێگریکردن لە کوشتاری خەڵکی مەدەنی، لە ڕەقە و دێرەزوور کشاونەتەوە، دڵنیاییشی دا لەوەی بە هەر نرخێک بێت ناوچە کوردییەکان دەپارێزرێن.


٠ لە کۆبانێ، کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت بڕراوە، ئەمە کارەساتێکی مرۆیی گەورەیە.


٠ چەکدارەکانی دیمەشق، تەنانەت بەرگەی بینینی کەزی قژی ژنانیش ناگرن و دەیانەوێت کوردانی ئەو ناوچانە ناچار بە کۆچکردن بکەن.

لەلایەکی دیکەوە: تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، وتی: "کورد نایەوێت سەدەیەکی دیکەش بەبێ قەوارە و بێ زمان بژی."


باکرهان داوای لە تورکیا کرد لەبری پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارەکان، ڕۆڵی ئاشتی بگێڕێت و دەڵێت: "لەو شوێنانەی هەسەدە لێیان کشاوەتەوە، ئاڵای داعش هەڵدراوە."


زانیاریی زیاتر: تونجەر باکرهان، داوا لە هێزە دیموکراتەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بێدەنگ نەبن و پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوا بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و ئەو شەڕەی بەسەریاندا سەپێنراوە بەگوتەی باکرهان، "حکوومەتی سووریا بەرەنگاری داعش نابێتەوە، تەنیا شەڕ دەکات بۆ نەهێشتنی کورد بەڵام خەیاڵیان خاوە." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ