پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن بەرەو ئاڵۆزی دەبات

شەیری بکە لە:
پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن بەرەو ئاڵۆزی دەبات

عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، دوای دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە پۆستێکی باڵای وڵاتدا. پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا ڕووبەڕووی گرژییەکی نوێ دەبێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای گۆڕینی عەدنان فەیحانی کردووە، کە وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، هۆکاری نیگەرانییەکەی واشنتن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فەیحان سەر بە کوتلەی سادیقونە، کە باڵی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەقە و لە لیستی سزاکانی ئەمریکادایە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، واشنتن وەک کاردانەوە، هەڕەشەی بڕینی پێدانی دۆلار یان دروستکردنی تەنگژەی دارایی بۆ عێراق کردووە ئەگەر هەژموونی ئەو گرووپانە لە پۆستە باڵا و هەستیارەکانی دەوڵەتدا بەردەوام بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری ئەمریکا لە بەغدا، هۆشداریی تووندی داوە لەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی پابەندی چەکداماڵین نابن،  هیچ پۆستێکیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق نابێت، چونکە بە وتەی ئەو "سەروەریی عێراق تێکدەدەن".

لەلایەکی دیکەوە: حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن لە باشترین ئاستدایە و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی حکومەتی عێراقیان کردووە و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەگەڵ سوودانی، بەڵگەی قووڵ و گەشەکردنی پەیوەندییەکانن.

باکگراوند: پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2025 دەستەی سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژارد، هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆک، عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی بە جێگری دووەم. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ