
جێبەجێکردنی لەسێدارەدان لە ئێران
ئاڤا نیوز
دەزگای قەزایی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسدا جێبەجێ کرد، کە تۆمەتبار بوون بە تەقاندنەوەی پاسێکی زیارەتکاران لە ساڵی 2023ـدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای قەزایی ئێران لە ڕاپۆرتێکی فەرمیی ڕایگەیاند: سزاکە دوای تەواوبوونی هەموو ڕێکارە یاساییەکان و سەلماندنی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەو دوو کەسە لە تەقینەوەکە و وەرگرتنی ڕێنمایی لە داعش، جێبەجێ کراوە.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، هەریەکە لە (ئامانج کاروانچی) و (ئەرسەلان شێخی) تۆمەتبار بوون بە چاندنی بۆمب لەناو پاسێکی زیارەتکارانی کەربەلا لەسەر ڕێگای تاران-ئیلام و نزیک شاری هەمەدان. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تێرۆریستییەی کە لە ساڵی 2023 ڕوویدا، پاسەکە بە تەواویی گڕی گرتبوو و منداڵێکی ساوا کە تەمەنی تەنها ساڵ و نیوێک بوو گیانی لەدەستدابوو، هاوکات ژمارەیەکی زۆری سەرنشینەکانی دیکەش بە سەختیی بریندار ببوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەڵگەنامە قەزاییەکان، ئەم دوو کەسە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ گرووپی داعش هەبووە و ڕێنماییان بۆ ئەنجامدانی کردەوەکە و دروستکردنی شڵەژانی ئەمنیی لەو ناوچەیە وەرگرتبوو، هەر بۆیە دادگا بە "محارب" و تێکدەری ئاسایشی گشتیی ناساندنی و بڕیاری کۆتایی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە




