عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان زیندانیانی داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان زیندانیانی داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسەر سنووری سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی هەنگاوێکی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنەوەی تەواوی زیندانیانی داعش لە سووریا دەستپێکردووە تاوەکو ڕێگری لە هەر مەترسییەکی ئەمنی بگیریێت.

چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممەی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، زیندانیانی داعش کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە زینداندابوون، لە سووریا دەگوازرێنەوە عێراق و ژمارەیان حەوت هەزار کەس دەبێت و لە عێراق دەستبەسەر دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، نیوەی ئەو کەسانەی دەگوازرێنەوە هەڵگری دەیان ڕەگەزنامەی جیاوازی جیهانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پڕۆسەیە لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا و بە هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانان هۆشدارییان دا کە بارودۆخی زیندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەوادی، سوودانی سەرکردە ئەمنییەکانی ڕاسپاردووە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نەخشەڕێگەیەک بۆ میکانیزمی گواستنەوەکە دابڕێژن. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە فەرەنسا پشتیوانیی خۆی بۆ بەغدا لەم دۆسیەیەدا دەربڕی.

وتەبێژی حکومەت وتیشی، بەهۆی پاشەکشەی هەسەدە و نەبوونی توانای هێزەکانی سووریا بۆ پاراستنی زیندانەکان، وەرگرتنەوەی ئەم چەکدارانە باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی تاوەکو تیرۆریستان دەرفەتی هەڵاتن و دووبارە خۆڕێکخستنەوەیان نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ