نرخی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 200 هەزارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
نرخی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 200 هەزارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە

پرۆسەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی مژدەی ئاسانکاریی نوێ بە هاووڵاتییان دەدات؛ هەم نرخەکان کەم کراونەتەوە و هەم کاتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە 20 ڕۆژەوە بۆ 2 ڕۆژ کورت کراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە لە کاتێکدا هێشتا ساڵێک زیاتری تێدا ماوە بۆ بەسەرچوون (نوێکردنەوە لەسەر خواستی خۆیان)، بڕی تێچووەکەی لە 200 هەزار دینارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەم کراوەتەوە." ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر ئەم پرۆسەیە 20 ڕۆژی پێ دەچوو، بەڵام ئێستا تەنیا بە 2 ڕۆژ پاسپۆرتەکە تەواو دەبێت.

٠ بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکراشی کرد، پێشتر ئەو کەسانەی بەبێ نۆرەی ئەلیکترۆنی سەردانیان دەکرد، دەبوو 100 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ 50 هەزار دینار کەم کراوەتەوە.

٠ سەبارەت بە پاسپۆرتی ونبوو یان تێکچووش وتی: "پێشتر 15 بۆ 20 ڕۆژی دەخایاند، بەڵام ئێستا لە ماوەی 2 بۆ 3 ڕۆژدا بۆ هاووڵاتییان نوێ دەکرێتەوە."

زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییانەی پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە، لە ڕێگەی نۆرەی ئەلیکترۆنییەوە بە 91 هەزار دینار بۆیان نوێ دەکرێتەوە؛ بەڵام ئەگەر هاووڵاتییەک نۆرەی نەگرتبێت و بیەوێت بە شێوەی خێرا (بەبێ نۆرە) مامەڵەکەی بۆ بکرێت، دەبێت 50 هەزار دیناری دیکە وەک سزای نەگرتنی نۆرە بدات، کە پێشتر دەبوو 100 هەزار بدات، بەمەش کۆی تێچووەکەی دەبێتە 141 هەزار دینار (بە تێچووی سەرەتاییەوە).

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ