دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای کوردستان چی کردووە؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا، 114 بارهەڵگری هاوکاریی گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەس لێی سوودمەند بوون.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هەفتەی ڕابردوو لەنێوان سوپای عەرەبیی سووریا و هەسەدە لە دێرحافر، مەسکەنە و ڕەققە و کشانەوەی هەسەدە لەو ناوچانە، هەزاران خانەوادەی کورد لە ڕەققە، تەبقا و ناوچەکانی شەدادی و گرێ سپی، ئاوارەی حەسەکە، قامیشلۆ و عاموودێ بوون و کەوتوونەتە ڕەوشێکی نالەباری مرۆیییەوە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی فراوانی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ڕۆژئاوا دەست پێ کردووە و ڕۆژانە خواردن، سووتەمەنی، دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 72 کاتژمێردا تیمێکی 150 کەسیی لە قامیشلۆ جێگیر کردووە. ڕۆژانە 10 بۆ 12 تیم بەسەر ناوچەکاندا دابەش دەبن؛ خۆراک، کەلوپەل، سووتەمەنی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئاوارەکان دەکەن کە 22 بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، وەک: دۆشەک، بەتانی، خۆراکی وشک و پێویستیی ڕۆژانە. بۆ هەر خێزانێکی پێنج کەسی، بەشی نزیکەی 10 ڕۆژ پێداویستی دابین کراوە.
زانیاریی زیاتر: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆ دەستی پێ کردووە و ڕۆژانە تیمەکانیان دەچنە قامیشلۆ، عاموودا، دێرک و گرکێ لەگێ. ئەمڕۆ تیمی تەندروستیی دەزگاکە بوونەتە سێ تیم و سەردانی ناوچەکانیان کردووە؛ تەنانەت لە عاموودا چارەسەری سەرجەم ئەو ئاوارانە کراوە کە نەخۆش کەوتوون و ڕەوشەکە لەوێ کۆنتڕۆڵ کراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: دەزگاکە 114 بارهەڵگری خۆراک و پێداویستیی ناردووەتە ڕۆژئاوا، لەو ماوەیەدا 5 هەزار و 827 خێزان سوودمەند بوون کە ژمارەیان 34 هەزار و 227 کەسە. هاوکارییەکان لە 30 قوتابخانەدا دابەش کراون، هاوکات سووتەمەنی گەیەنراوەتە 81 قوتابخانە. 4 هەزار ژەمە خواردن لە سێ مزگەوت و چوار قوتابخانەدا دراوەتە خەڵک، ڕۆژانەش 3 هەزار ژەمە خۆراک بەبەردەوامی دابەش دەکرێت. تاوەکو ئێستا هەزار و 367 کەس چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرفەتی کاری بۆ 200 کەس ڕەخساندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
30 خولەک لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانێ شکێنرا و یەکەم کاروانی هاوکارییەکان گەیشت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا دەستێوەردانی سەربازیی لە ئێران ڕەتدەکاتەوە





