لیندزی گراهام: پڕۆژە یاسایەکمان بۆ پاراستنی کورد ئامادە کردووە و دەیبەینە کۆنگرێس

شەیری بکە لە:
لیندزی گراهام: پڕۆژە یاسایەکمان بۆ پاراستنی کورد ئامادە کردووە و دەیبەینە کۆنگرێس

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز
 

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا دەڵێت: کورد لە سووریا لە ژێر هەڕەشەی حکومەتی نوێی سووریا و تورکیادان و ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەگەر دەستبەرداری کورد بێت.


چیرۆکی سەرەکی:
لیندزی گراهام، جارێکی دیکە لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان هاتەدەنگ و ئەمجارە ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت، پشتکردن لە کورد کارەساتە. دووەمجارە داوای کۆدەنگییەکی بەهێز بۆ پاراستنی کورد دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
لیندزی گراهام، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی تێکچوونی دۆخی سووریا دەکەم، ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەگەر دەستبەرداری کورد بێت کە هاوپەیمانی سەرەکی ئێمە بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعشدا."


لیندزی گراهام، لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەشڵێت: پڕۆژە یاسایەکەمان بۆ پاراستنی کورد، بە ناوی "کورد بپارێزن" ئامادە کردووە و ئەم هەفتەیە پێشکەشی کۆنگرێسی دەکەین.


٠ ئامانج لە پڕۆژە یاساکە سەپاندنی سزای توند و پەکخەرە بەسەر هەر حکومەت یان گرووپێکدا کە دەستوەردانی سەربازی دژی کورد ئەنجام بدات.


٠ پێشبینی دەکەم پڕۆژەیاساکە،  پاڵپشتییەکی بەهێزی هەردوو پارتی کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت و ئەمەش هێزێکی زیاتر بە پڕۆژە یاساکە دەبەخشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: