لە ئێران هەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەرداگرتنی ئینتەرنێتی ستارلینک دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە ئامێرەکانی ستارلینک لە ئێران
ئاڤا نیوز
لە نوێترین هەنگاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سانسۆرکردن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ستارلینک، پۆلیسی ئاسایشی ئابووریی ئێران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکانی ستارلینکدا گرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ستارلینک، کە خزمەتگوزارییەکی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردە و لەلایەن کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ـەوە دابین دەکرێت، بووەتە گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم "ئینتەرنێتی نیشتمانی" ئێران، چونکە تاکە سەرچاوەیە کە ئێران ناتوانێت بە تەواوی ڕێگری لێ بکات یان چاودێری بکات هەروەها ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات بێ گوێدانە فیلتەرینگ، بگەنە زانیاریی و تەلەفزیۆنە نێودەوڵەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: حوسێن ڕەحیمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاسایشی ئابووری، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ناوخۆی وڵات ئاشکرای کرد: لە چەند مانگی ڕابردوودا، بە گشتی 108 ئامێری ستارلینک دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە، لە دوایین ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکاندا، 51 ئامێر تەنیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دۆزراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکانی "ئێران وایەر"، هێزە ئەمنییەکان شێوازێکی توندیان گرتووەتە بەر ئەویش هەڵکوتانە سەر ماڵانە لە تاران و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان بۆ کۆکردنەوەی ئامێرەکانی سەتەلایت و ستارلینک، جیاواز لە سەتەلایتی ئاسایی، ئەو کەسانەی ئامێری ستارلینکیان لێ دەگیرێت، تەنیا ئامێرەکانیان لێ زەوت ناکرێت، بەڵکو خاوەنەکانیشیان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەمنی دەبنەوە.
باکگراوند: بەکارهێنانی ستارلینک لە ئێران دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2022 بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، ئەمەش وای کردووە دەسەڵاتدارانی ئێران بە قاچاخ و "کاڵای قەدەغەکراو" ناوی بەرن. لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران، حکومەت ئینتەرنێتی هێڵە ناوخۆییەکان بڕی و ستارلینک وەک هێڵێکی گەیاندنی زانیاری بۆ دەرەوە، لە لایەن ئەمریکاوە خرایە خزمەتی گەلی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات





