
ئاسایشی هەولێر بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێری دەستگیرکرد
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە سێ ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر کوشتبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی سێ هاووڵاتیی خانەوادەیەک لە شاری هەولێر، لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و زانیاریی زیاتر لە داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا پێشتر بڵاوکردەوە، بکوژەکە ناوی (ئ.ئ.ع)ـە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، کەسێکی نزیکی قوربانییەکانە و نەخۆشیی "شیزۆفرینیا"ی هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە 7ـی ئەم مانگەدا لە کاتی پاککردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر، بە کەلەپچەوە ڕایکردبوو. بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بکوژەکە دوای ڕاکردنی لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چووەتە سەر ماڵی خێزانی عەبدولڕەحمان عوسمان (ئامۆزای دایکی بکوژ)؛ سەرەتا لە حەوشەی ماڵەکەدا "دلۆڤان"ی کوڕیانی بە 20 چەقۆ کوشتووە و پاشان چووەتە ژوورەوە و عەبدولڕەحمانی باوک و مامۆستا زەینەبی دایکی خنکاندووە و دواتر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیتا ڕایکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران هەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەرداگرتنی ئینتەرنێتی ستارلینک دەستیپێکرد





