ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی کووشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی کووشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

وێنەی تاوانبار

ئاڤا نیوز

بکوژی سێ ئەندامەکەی خێزانی عەبدولڕەحمان عوسمان، کەسێکی نزیکی خۆیانە و نەخۆشیی "شیزۆفرینیا"ی هەیە و پێشتر لە نەخۆشخانەی دەروونیی بە کەلەپچەوە ڕایکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە سێ ئەندامی یەک خێزان کە پێکهاتوون لە باوک و دایک و کوڕێکیان لە گەڕەکی شۆڕش نزیک شەقامی سوورچیان، لە ڕووداوێکی توندوتیژدا بە چەقۆ کوژراون، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش ڕووداوەکە ئاشکرا بووە.

زانیاریی زیاتر: بکوژەکە کێیە؟ تۆمەتبار (ئ.ئ.ع) تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و نەخۆشیی "شیزۆفرینیا"ی هەبووە. لە 7ـی ئەم مانگەدا کاتێک لە نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر خەوێندراوە، لە کاتی پاککردنەوەی نەخۆشخانەکەدا فرسەتی هێناوە و بە کەلەپچەوە ڕایکردووە.

خێزانەکەی باس لەوەدەکەن کە ناوبراو لە منداڵییەوە سروشتیی نەبووە و چەندین جار هەوڵی کوشتنی خوشک و براکانی خۆی داوە، تەنانەت بۆ چارەسەر براوەتە تورکیا بەڵام بێسوود بووە.

چۆن تاوانەکەی ئەنجامداوە؟؛ بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بکوژەکە دوای ڕاکردنی لە نەخۆشخانە، دوو ڕۆژ لە کەلاوەیەکی نزیک ماڵی قوربانییەکان ماوەتەوە. بەرەبەیانێک چووەتە حەوشەی ماڵەکە و "دلۆڤان"ی کوڕیانی بە 20 چەقۆ کوشتووە، پاشان چووەتە ژوورەوە و عەبدولڕەحمانی باوک (ئامۆزای دایکی بکوژ) و مامۆستا زەینەبی دایکی خنکاندووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بکوژەکە دوای تاوانەکە ئۆتۆمبێلی جۆری (جیتا)ی خێزانەکەی بردووە و ڕایکردووە. پۆلیس دەڵێت بکوژەکە چەکیشی لایە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و گەڕان بەدوایدا بە چڕیی بەردەوامە.

ئەمەش بزانە: بکوژەکە پێشتریش جارێکی دیکە لە نەخۆشخانە ڕایکردبوو بەڵام پۆلیس گرتبوویەوە؛ دوای ڕاکردنی دووەمی لە 7ـی کانوونی دووەم، ئاڤا میدیا وەک یەکەم میدیا هەواڵی ڕاکردنی ئەو نەخۆشەی بڵاوکردبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: