
هێزەکانی هەسەدە لەناو کۆبانێ
ئاڤا نیوز
شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچە کوردییەکان. نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا لە سێ لاوە هێرشێکی قورس بۆ سەر کۆبانێ دەستی پێکرد و تا ئێستا بەردوامە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕەزوان بیزار، پەیامنێری ئاڤا لەناو کۆبانێ دەڵێت: گرووپە چەکدارەکان هێزێکی زۆریان کۆکردۆتەوە و هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان پێیە، لە گوندەکانی چەلەبییە، قاسمییە، زیرک، گرێ شیوخ، بەدرخان، شارۆچکەی شێخ لەر و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکردووە.
- گرووپە چەکدارەکان ژمارەیەکی زۆر درۆنی خۆکوژی بەکاردەهێنن، یەپەگە و یەپەژە بەتووندی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە. ئاسایشی ناوخۆ گەڕاونەتەوە ناو سەنتەری کۆبانێ بەهۆی ئەوەی چەکی قورسیان پێنییە، سەنگەرەکانیان بەتەمای یەپەگە و یەپەژە کردوون.
پەیامنێری ئاڤا دەڵێت لەو گوندانەی شەڕە، خەڵک هەموو بۆ سەنتەری کۆبانێ ئاوارە بوون، گرووپە چەکدارەکان دەستیان بە تاڵانی کردووە، لە ئۆتۆمبێلەوە بگرە هەتا دەگاتە کەلوپەلی ناوماڵ هەر شتێکیان دەستکەوێت دەیبەن.
زانیاریی زیاتر: بەیانی ئەمڕۆش هێرشێک کرایە سەر شارۆچکەی شێخ لەر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ، دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات، شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند.
- فەرحان عیسا، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کۆبانێ قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت؛ ئێستا شەڕ نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە سەنتەری کۆبانێ دوورە، چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا لە هێرشەکان تانک و تۆپ و درۆنی خۆکوژ بەکاردەهێنن.
- فەرحان عیسا پێش هێرشەکەی ئێوارە قسەی بۆ ئاڤا کرد، ئەوکات وتی: هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و چەندین تانک و زریپۆشییان تێکشکاندووە، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانە ژمارەیەکی زیاتری خەڵک ئاوارە بوونە.
لە سنووری حەسەکەش شەڕ و هێرش هەیە، کاتژمێر 2:26 دەقەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان نێوان قامشلۆ و ترپەسپییان تۆپباران کرد، هێرشەکە بێ زیان بوو.
لەلایەکی دیکە: لەلایەکی دیکەوە گرووپە چەکدارەکان گوندەکانی شارۆچکەی چل ئاغای سەر بە حەسەکەیان بە درۆن بۆردوومان کرد، هەسەدەش بەتووندی وەڵامی دانەوە. لەو گوندانە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان تەنیا دوو کیلۆمەترە.
- هێرش کردن لەم میحوەرە مەترسییەکی جددی دروست کردووە، سێ ڕۆژە شەڕ کەوتووەتە گوندەکانی چل ئاغا، پێکدانای قورس و شەڕی دەستەویەخەی تێدا کراوە بەتایبەت لە گوندی سەفا و گوندەکانی دەوروبەری، سوپای عەرەبیی سووریا دەیان چەکداری لەوێ لێ کوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای عەرەبیی سووریا دەیەوێت ڕێگای فیشخابوور - قامیشلۆ کۆنترۆڵ بکات، ئەو ڕێگایە تاکە ڕێگای نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانە، ئەگەر ئەو ڕێگایە بگیرێت، ناتوانرێت هیچ هاوکارییەک لە دەروازەی فیشخابوور بە دێرک، قامیشلۆ، عامودێ، دربێسی، تل تەمەر و حەسەکە بگەیێنرێت و هاوشێوەی کۆبانێ گەمارۆ دەدرێن.
هەروەها سوپای عەرەبیی سووریا دەگاتە سێگۆشەی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان و تورکیا. ئەو ناوچەیەی ئێستا شەڕی لێیە 50 کیلۆمەتر لە پیشخابوور دوورە، 50 کیلۆمەتریش لە قامشلۆ دوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن





