سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن

ژمارەیەک فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


سەدان فەرمانبەر کە لە مانگەکانی هەشت، نۆ و 10 ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون، ئەم مانگە دوو تا چوار مووچە پێکەوە وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگەکانی (8، 9 و 10)ـی ساڵی 2025 خانەنشین بوون و بەهۆی ئەوەی ناویان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 و 12 ساڵی ڕابردوو بوو، بەغدا مووچەی ئەم دوومانگە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان خەرج نەکرد، خانەنشینەکانیش مووچەکانیان بۆ خەرج نەکرا."


ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "بۆ ئەوەی خانەنشینەکان مووچەکانیان وەربگرن، ناوەکانیان خراوەتە لیستی مووچەی مانگی یەک و تەواوی مووچەی ئەو دوو تا چوار مانگەی ساڵی ڕابردوو پێکەوە وەردەگرن."


زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 11 و 12، سەرچاوەکەی خانەنشینی ئاماژەی بەوە کرد کە چارەنووسی ئەو دوو مانگە هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە دەبێت، هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنی مووچەی گشتیی ئەو مانگانە درا، ئەم خانەنشینانەش دەگرێتەوە.


ئەمەش بزانە: لەبارەی مینحەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینان، سەرچاوەکە دەڵێت: بەڵێن دراوە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی خەرج دەکرێت ئایا لەم مانگەوە دەستپێدەکات یان دەکەوێتە مانگەکانی داهاتوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: